Print this page

شاندێکى YNDK بەشدارى کۆنگرەى حەوتەمى حزبى شیوعى کوردستان دەکات

تشرين1/أكتوير 27, 2021
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 27 / 10 / 2021 شاندێکى YNDK بەشدارى کۆنگرەى حەوتەمى حزبى شیوعى کوردستان کرد و، وێڕاى پیرۆزبایى هیواى سەرکەوتنیان بۆ کۆنگرەى حەوتەمى حزبى شیوعى کوردستان خواست.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەمە، شاندێکى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەشدارى کۆنگرەى حەوتەمى حزبى شیوعى کوردستان-یان کرد، کەوا لە هۆڵى هوتێلى ئۆسکار لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، ئەمەو شاندى YNDK پەیامى پیرۆزبایى YNDKیان گەیاندە ئەندامانى کۆنگرەى حەوتەمى حزبى شیوعى کوردستان و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن.