میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 19 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى فەلەستین-ی كردو لەدیدارێكدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵ (شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK), سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى فەلەستین-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (باڵیۆز نەزمە حەزوورى کۆنسڵى گشتیى فەلەستین و ستافى کۆنسڵخانەوە) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا باس له رهوشی سیاسی و گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچهكه و، چۆنیهتی سوود وهرگرتن لهو گۆڕانكاری و پێشهاتانه كرا.
لهدوا تهوهری دیدارهكهشدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەلى كوردستان و فەلەستین كراو، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و پێشخستنیان.