مهكتهبی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (7)همین ساڵیادى دامەزراندنی بزوتنهوهی چاكسازی نیشتمانی پهیامی پیرۆزباییان ئاڕاسته دهكات، له پهیامهكه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری لهكارهكانیان بۆ خواستن.
دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی بزوتنهوهی چاكسازی نیشتمانی
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ...
بەبۆنەی(7)مین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنهوهكهتان (بزوتنهوهی چاكسازی نیشتمانی) بەناوی سكرتێری گشتیی و مهكتهبی سیاسی و تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان.
بەڕێزان : بزوتنهوهكهتان (بزوتنهوهی چاكسازی نیشتمانی) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا هیوای پەیوەندییهكی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان دهخوازین .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
1-9-2021