بۆچی داعش مەخموور جێناهێڵێت
میدیا- مه‌خموور
گرووپێک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیک گوندی کەندار لە سەر رێی مەخموور بازگەیەک دادەنێن و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بریندار ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیش ده‌رفێنن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییه‌كان كه ده‌ست ، له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه ده‌ستگیر كرابوون، داعش 5 كه‌سیانی ئازاد كردووه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌یان لای خۆیانی هێشتووه‌ته‌وه.
هەروەها هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كردووه له‌و كاته‌ی له‌بازگه‌كه‌دا نه‌وه‌ستاون و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندارده‌بن و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له نێو ئه‌و ده‌ست گیر كراوانه‌ی كه لای داعشن 2 كه‌سیان كوردن و دووانی دیكه‌شیان عه‌ره‌بن .
بۆچی داعش مەخموور جێناهێڵێت
مەخموور دەكەوێتە ٥٦ كیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر و لە نێوان هەردوو ڕووباری (زێی گەورە و زیی بچووك) هەڵكەوتووە، ناوچەیەكی دەشتایی هەیە و دانیشتوانەكەی زۆرینه‌ی كورد و هه‌ندێك عەرەب پێكهاتوون.
مەخموور تا ساڵی ١٩٩٦ یەكێك بووە لە قەزاكانی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەڵام دواتر لە چوارچێوەی پرۆسەی تەعریب، ئەو شارە خراوەتە سەر پارێزگای موسل و تاوەكوو ئێستاش لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە موسله.
به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له ده‌ڤه‌ری مه‌خموور هه‌یه هه‌روه‌ها بۆ داعش و چەكدارەكانی به‌كه‌یفی خۆیان ته‌راتێن ده‌كه‌ن، مەخموور گرنگییەكی زۆری هەیە، بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی سنووری شاره‌كه فراوانه، هه‌روه‌ها ناوچە بەرفراوانەكانی دەشتی موسل و سنووری پارێزگای موسل بە ناوچەكانی پارێزگای كەركووكەوە دەبەستێتەوە و چەكدارانی داعش دەتوانن وەك ڕێڕەوێك لە مووسڵەوە بۆ كەركووك و زنجیرە چیاكانی حەمرین تا سنووری پارێزگای دیالە، مەخموور بەكار بهێنن، ئەمەش وایكردووە وێڕای بۆردومانی پچڕپچڕی داعش و ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچانە، هێشتا چەكدارانی داعش لە دەڤەرەكە ببیندرێن.