Print this page

سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى حزبى رزگاری كوردستان دەکات

تموز/يوليو 17, 2021
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 17 / 7 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK سەردانی حزبى رزگاری كوردستان-یان كردو، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و ئێراق و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیانكرد كرد .
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری شاندێكی باڵای YNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتیی YNDK)، سەردانی بارەگای سەرکردایەتیى حزبى رزگاری كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رێکار ئەحمەد سکرتێرى حزب و ئاکۆ عەبدولمەجید بەرپرسی مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى حزب)ەوە پێشوازییان لێكرا و، لەدیدارێکى برایانەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پرسى نووسینەوەى دەستوورو و چەند پرسێکى دیکە كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسیى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا چاكسازییەکى ریشەیی و رێگرتن لە ناشەفافی و گەندەڵی و كۆتاییهێنان بە لێبڕینى موچە و یاریكردن بە قوتی فەرمانبەران و هاوڵاتیان جەختى لێكرایەوەو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەى کەوا پێویستە کوردستان ببێتە خاوەن سیستەمیکى شەفاف و مۆدێرن بۆ بەڕێوەبردنى وڵات.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.