Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان دەکات

حزيران/يونيو 02, 2021
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢ / ٦ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكە و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پێشوازیكرد لە بەڕێز (د. رزگار قاسم سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان)، لەدیدارێكى برایانەدا باس لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژئاوای كوردستان و هێرش و هەڕەشەکانى رژێمى تورکیا بۆ سەر باشوورو رۆژئاواى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەو هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر باشوورو رۆژئاواى وڵات و، هەروەها یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەى کە دێنە پێشەوە بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان وپرسە نەتەوەییەكان، سكرتێری گشتیی YNDK لەلای خۆیەوە هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ رۆژئاوای كوردستان راگەیاند و جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنەكان و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی بۆ خواستن و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە هاوكارو پشتەڤانی رۆژئاوای كوردستان بین.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.