بەڕێز كاك مستەفا هيجرى لێپرسراوی گشتیى حزبى دیموکراتی كوردستانی ئێران
بەڕێزان ئه‌ندامانى ناوه‌ندی سياسى حزبى دیموکراتی كوردستانی ئێران
كەسوكار و بنه‌ماڵه و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو كاك لوقمان مێهفهرى
بەداخهوه هەواڵی كۆچی دوایی كەسايەتى و شۆرشگێر و ماندوونەناس به‌ڕێز كاك( لوقمان مێهفهرى ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی حزبى دیموکراتی كوردستانی ئێران)مان پێگەیشت كه به‌نه‌خۆشی كۆڕۆنا گیانی سپارد.
به‌شداری خه‌متانین و كاك لوقمان مێهفهرى بەدرێژايى ژيانى له سەنگەرى بەرگرى و خه‌بات و تێكۆشان بووه و هیچ كاتێك سلی له خه‌بات و تێكۆشان نه‌كردووه و هه‌موو ژیانی خسته خزمه‌ت شۆڕش و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆیه كۆچی دوایی ئه‌م تێكۆشه‌ره زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌باتی رزگاریخوازى نه‌ته‌وه‌كه‌مان له رۆژهەلاتی كوردستان.
بەم بۆنە خەمناکەوە بە ناوی سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی YNDK پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى بەرێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و تێکرای کەسوکار و دۆستان و خزمان و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ین، هاوبەشی خەمتانین له خودای گەورە نزا ده‌كه‌ین سه‌بر و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت و خواڵێخۆشبووش بە بەهەشت شاد بکات و ئه‌مه دوا کۆست و دوا ناخۆشیتان بێت...... انا لله وانا الیە را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
10-4-2021
هه‌ولێر-باشووری كوردستان