پەرلەمانی عێراق ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندیی سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هه‌ڵبگرێت كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه داواكراون
محه‌مه‌د ئه‌لغزی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق بە رۆژنامه‌ی فه‌رمی الصباح-ی عێراقی راگەیاندوە، "پەرلەمانی عێراق ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندیی سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هه‌ڵبگرێت كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه داواكراون و تۆمه‌تی ناوزڕاندن و گه‌نده‌ڵییان دراوه‌ته پاڵ".
پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن و له‌وێ به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پارێزبه‌ندی سەر ئەو پەرلەمانتارانە هەڵدەگیرێت كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه داواكراون، چونكه ئه‌وه پرسێكی یاسایی و ده‌ستورییه و پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن و له‌وێ به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن".
لەبارەی ئەو وەزیرانەی کە تۆمەتی گەندەڵییان خراوەتەپاڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق رونیکردەوە، "ئه‌وان پارێزبه‌ندییان نییه، چ وه‌زیره‌كانی پێشتربن یان وه‌زیره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه، هه‌ر بۆیه گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی ئاسانتره بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرین".