به‌رێزان كاك به‌ختیار پاڵانی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ده‌نگی مه‌خموور و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ( محەمەد عەزیز مستەفا مەخموورى)
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور خوالێخۆشبوو ( محەمەد عەزیز مستەفا مەخموورى) مان پێگه‌یشت كه‌ده‌كاته باوكی بەرێزان (حاجی ئازاد سورچی، بەختیار پاڵانی، شێرۆ پرینگ، د. کامەران) ، خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی خۆشه‌ویست و دڵسۆزی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور بوو، بۆیه ئه‌م شاره بێنازه کەسایەتییەکی گرنگ و گەورەی لەدەستدا.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و سەرجەم کەسوکار و دۆست و براده‌رانی دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سه‌بر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات...... انا لله وانا الیه را‌جعون .
شاخه‌وان خالید
سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی میدیا
25-2-2021
هه‌ولێر-باشووری كوردستان