Print this page

لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا : رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان هەوڵە رۆشنبیرییەکانى سکرتێرى گشتیى YNDK بەرز دەنرخێنێت

شباط/فبراير 24, 2021

میدیا - هەولێر :
  پاشنیوەڕۆ رۆژى ٢٣ / ٢ / ٢٠٢١ ، رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنى پەیوەندى بە سکرتێرى گشتیى YNDK کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین, دەستخۆشى لە هەوڵە رۆشنبیرییەکانى سکرتێرى گشتیى YNDK کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
  پاشنیوەڕۆى رۆژى سێشەممە بەڕێز عومەرى سەید عەلى رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ئەنجامدا و، وێڕاى هەواڵپرسین دەستخۆسى لە مەخموورى کرد بۆ چالاکى و هەوڵە رۆشنبیرییەکانى و چاپکردنى کۆمەڵێ کتێب لە ماوەى کەرەنتینەدا و، هیواى بەردەوامى و بەرهەم و چالاکى زیاترى بۆ خواست.
  لەرامبەردا سکرتێرى گشتیى YNDK سوپاسى ئەو بەسەرکردنەوەو نرخاندنەى رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان-ى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواست.