Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى لقى ٢٣ى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکات

شباط/فبراير 17, 2021
میدیا - شەمامک:
پێشنیوەڕۆى 16 / 2 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى لقى ٢٣ى پارتى دیموکراتى کوردستانى كردو، سەبارەت بە رەوشى دەڤەرى مەخموور و سەرگەڕان گفتوگۆیانکرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەیاوەرى هەڤاڵ قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK سەردانی بارەگای لقى ٢٣ى پارتى دیموکراتى کوردستانى لە ناحیەى شەمامک كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان کرمانج عەبدوڵڵا خۆشناو بەرپرسى لق و کارگێڕو ئەندامانى لق پێشوازى كران، لەدیدارێکى برایانەدا باس لە رەوشى دەڤەرى مەخموورو قەراج و کێشەى جوتیارانى ناحیەى سەرگەڕان کرا و، هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا پێویستە بایەخى زیاتر بە دەڤەرى مەخموور بدرێت و پشتیوانى جوتیارانى سەرگەڕان بکرێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان، هەر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشى سیاسى کوردستان عێراق کراو جەختکرایەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو ئەگەر و پێشهاتانەى کە لەسەر ئاستى ناوچەکەدا روودەدەن.
بەرپرسى لقى ٢٣ى پارتى دیموکراتى کوردستان ستایشى هەڵوێستە نەتەوەیى و نیشتمانییەکانى YNDK و، هەروەها سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى YNDK ی كردو، دواتر باس لە پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولاو چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.