میدیا - هه‌ولێر
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كۆبوونەوەی خۆی به‌ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لە هەولێر سازده‌كات.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 14/11/2020 شاندێكی كۆنسه‌ی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كه له ئه‌وروپا هاتبوونه باشووری كوردستان پێكهاتبوون له هه‌ڤاڵان ( ئه‌حمه‌د قه‌ره‌مووس هاوسه‌رۆكی KNK و ئاسیا عه‌بدوڵڵا و مه‌روان حه‌سه‌ن) به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، هه‌روه‌ها باس له رۆلی KNK كرا بۆ ئاشته‌وایی و له‌م باره‌یه‌وه شاندی هاتوو سه‌ردانی ده‌زگا فه‌رمی و هێز و لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ نه‌مێنی و نێوماڵی كوردستان به‌یه‌كریزی و ته‌بایی رێكبخرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دهستهكهوكانی گه‌لی كوردستان به‌گشتی پارێزراو بێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاخه‌وان خالید رایگه‌یاند: " بارودۆخی ئێستای كوردستان هه‌ستیاره داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كورد یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه ببینه‌وه،هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پێشێلكارییانه بوه‌ستێندرێت. هه‌روه‌ها پێویسته حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له‌باشوور و رۆژئاوای وڵات بكه‌ین و به‌رگی حیزبایه‌تی لهبهربكهینهوهو هه‌موومان پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانی ئه‌و وڵاته بین بۆ سه‌رخستن و ئاواكردنی كوردستان" .