میدیا- تایبه‌ت
ئەندامانی کەنەکە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و ئەندامە سەربەخۆکانی کەنەکە و مامۆستایانی زانکۆ، دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی KNK، سه‌ردانی ئۆفیسی هه‌ده‌په‌یان كرد.
بۆ ئیدانه‌كردنی قڕکردنی کورد و ئەندامانی هەدەپە لە تورکیا، ئەمڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 26-9-2020 شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- KNK سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپەیان لە شاری هەولێر کرد و وێڕای شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک، پشتیوانی خۆیان بۆ هەدەپە دوپاتکردەوە.
دوای کۆبوونەوەیان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەندامانی کەنەکە بڕیاری دەستگیرکردنی ٨٢ کەسیان بەتوندی شەرمەزار کرد، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ هەدەپە دووپاتکردەوە.
هەروەها موزەین گونەش هاوسەرۆکی هەدەپە لە نوێنەرایەتی باشوری کوردستان لە هەولێر، سوپای ئەندامانی کەنەکە و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی کرد، کە لەم دۆخەدا پشتیوانیان دەکەن.
هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی هەدەپە باسی لەوەشکرد، کە ئەگەر ئەردۆغان لە هەفتانین سەرکەوتایە ئێستا ئەمەی نەدەکرد، وتیشی، ئەوانەی ڕوودەدەن ئەنجامی سەرکەوتنی گەلی کورد و بەرخۆدانی هەفتانینە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.
شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا به‌میدیاكانی راگه‌یاند: " بارودۆخی ئێستای كوردستان هه‌ستیاره داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كورد یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه ببینه‌وه،هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پێشێلكارییانه بوه‌ستێندرێت. هه‌روه‌ها پێویسته حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له‌باشوور و رۆژئاوای وڵات بكه‌ین و به‌رگی حیزبایه‌تی لهبهربكهینهوهو هه‌موومان پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانی ئه‌و وڵاته بین بۆ سه‌رخستن و ئاواكردنی كوردستان له‌هه‌مان كاتدا رایگه‌یاند پشتوانی له‌خه‌بات و به‌رخۆدانی هه‌ده‌په له‌باكووری كوردستان ده‌كه‌ن و ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په و چاكوانان ده‌كات" .