میدیا- مه‌خموور
ئێوارەی ئەمڕۆ 11/5/2020 ئاگر لە چیای قەرەچووغ لە قەزای مەخموور کەوتەوە, تاوەکو ئێستا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ كۆنترۆلكردنی ئاگره‌كه و به‌سه‌دان دۆنم له دەغڵودان و پوش و پاوان سوتاوه.
ئه‌مڕۆ دوای كەوتنەوەی ئاگر لە بەشێكی چیای قەرەچووغ و دەغڵودانی جوتیاران كە تەنها شەش كیلۆ مەتر لە سەنتەری قەزای مەخموور دوورە، بەرێز (غەفوور مەخمووری) سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK و خه‌مخۆری مهخموورییان به‌قسه‌ی خه‌ڵكی مەخموور, لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرێز (رێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆی حكومەتی كوردستان راسته‌وخۆ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نی په‌یوه‌ندار و ئیداره‌ی قه‌زاكه به‌زووترین هەوڵەكان بۆ كوژانەوەی ئاگرەكەی مەخموور ئەنجامدرا و لەئێستادا ئاگركوژێنەوە لەنزیك شوێنی ئاگركەوتنەوەن و لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بەهەموولایەك بتوانن كۆنترۆلی ئەو ئاگرە بكەن و زانراوه كە چەكدارانی داعش لەو ناوچەیە ئاگریان لەچیای قەرەچووغ بەرداوەو ئێستاكە ئاگرەكەی گەیشتۆتە نزیك گوندی پاڵانیان كە تەنها پێنج كیلۆمەتر لە مەخموورەوە دوورە.
بەپێی زانیارییەكان لەئێستادا ئاگر لە دەغڵودان و پوش و پاوانی گوندەكانی ئه‌و سنووره كەوتووەتەوە و ئێستا تیمەكانی ئاگركوژێنەوە چوونەتە شوێنه‌كه بۆ كوژاندنەوە و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە”
له‌هه‌مان كاتدا هه‌ر ئه‌مڕۆ چەكدارانی داعش ئاگریان لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی چوارگۆمانی سنووری شارۆچكەی مەخموور بەرداوە و نزیكەی چوار سەد دۆنم پوش و پاوان و پەنجا دۆنم جۆی جوتیارێك سووتا و جوتیاران و تیمه‌كان هەوڵی كوژانەوەی ئاگرەكەیاندا.