میدیا – هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى هاوخەمى ئاراستەى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات، بەهۆى کۆچى دوایى پورى بەڕێزیانەوە، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
بەڕێز کاک نیچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (نیعمەت خانی كچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی) پورى بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوى خزمان و کەس و کارى خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
١ / ٥ / ٢٠٢٠