Print this page

حکومەتی کوردستان بە بەڵگەنامەی یاسایی وەڵامی حکومەتی عێراق دەداتەوە

نيسان/أبريل 29, 2020

میدیا- تایبه‌ت

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌شه‌ پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی بڕی و گرژی كه‌وته‌ نیوان هه‌ولێر و به‌غدا و بۆ چاره‌سه‌كردنی شاندێكی حكومه‌تی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان لە نامەیەکدا  کە ئاراستەی ئەمینداریێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی کردووە ، بە بەڵگەی یاسایی وەڵامی حکومەتی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نایاساییبوون و نادەستووریی بوونی بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان .

لە نامەکەدا  کە چەندین خشتەی لە گەڵ هاوپێچ کراوە ئاماژە بەوە دراوە کە بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ، پێشێلکردنی مافی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە کە هاوشانی مووچەخۆرانی دیکەی عێراق ئەرکەکانیان لە خزمەتکردنی گشتیدا ئەنجام دەدەن.

 

گرنگترین خاڵەکانی وەڵامنامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان :

 

  • بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نایاسایی و نادەستوورییە.

 

  • حکومەتی عێراق لە ساڵی 2019 پێشوەختە پارەی رادەستنەکردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانەی لە هەرێم بڕیوە.

 

  • هەرچەندە پێشمەرگە بە پێیی دەستووری عێراق بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق و رۆڵێکی سەرەکی و گرنگی لە شەڕی دژی تیرۆر بینیوە و قوربانییەکی زۆری داوە بەڵام  تا ئێستا  حکومەتی عێراف هیچ مووچە و شایستەیەکی دارایی بۆ پێشمەرگە خەرج نەکردووە.

 

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا میوانداری زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر و و ئاوارەی کردووە بەتایبەتی ئاوارەکانی پارێزگاکانی عێراق کە بە تەنیا بەرپرسیارێتی خەرجییەکانی لە ئەستۆگرتووە و حکومەتی عێراق لەم رووەوە هیچ هاوکارییەک و یارمەتییەکی پێشکەش نەکردووە .

 

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی بە سەرجەم ئەو زیانانەی هاوپێچ کردووە کە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە 1963 تا 2003 بە هەرێمی کوردستانیان گەیاندووە کە دەکاتە بڕی ( 384.698.302.600 ) سێسەد هەشتاو چوار ملیار دۆلار و شەسەت و نەوەت هەشت ملیۆن و سێسەد و دوو هەزار و شەسەد دۆلار .

 

جێی ئاماژەیە کە ئەمڕۆ میدیاکانی عێراق بە گرنگییەوە وەڵامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بڵاوکردەوە.