Print this page

پەیامى پیرۆزبایى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ سەرۆکى پارتى چاکسازى تورکمان

نيسان/أبريل 22, 2020

برای بەڕێزمان كاك عەبدولقادر بازرگان سەرۆکى پارتى چاکسازى تورکمان
سڵاوێكی گەرم ...
 بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (15) پانزەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى چاکسازى تورکمان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامانی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان دەكەین و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
 هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواکانى.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا.
هەر بژین و سەركەوتووبن.

 براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٢١ / ٤ / ٢٠٢٠