- جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر‌و وڵاتپارێزی كوردستان ...
- حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ...
جارێكی دیكه رژێمى توركیا سنوری خاكی باشووری كوردستانی به‌زاندو به‌دڕندانه‌ترین شێوه له رێگه‌ی فرۆكه‌ی جه‌نگی و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان زینی وه‌رتێ و كه‌مپی په‌نابه‌رانی باكوورى كوردستانى لە مه‌خموور بۆردومان كرد، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی شه‌هیدو برینداربوون.
په‌لا‌ماردان و تۆپبارانكردنی توركیا له‌كاتێكدایه كوردستان و هه‌موو جیهان سه‌رقاڵی خۆپارێزی و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنان، به‌ڵام توركیا له‌م كاتانه‌شدا دڕنده‌یی و دوژمنداری خۆی ده‌رهه‌ق به كوردستان ئه‌نجامده‌دا، هه‌ر له‌و كاته‌دا بەشێک لە حزبه ده‌سه‌ڵاتدارەکانى کوردستان شه‌ڕێكی راگه‌یاندنی فراوانیان له دژی یه‌كتر ده‌ست پێكردووه، ئه‌مەش کارێکى نەخوازراوە ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دایه و ئه‌م شه‌ڕی راگه‌یاندنە دەبێتە هۆى لێكترازانی نیشتمانی و تەنها له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ردایه، بۆیه پێویسته هه‌رچی كێشه و جیاوازی نێوان لایه‌نه‌كانه بە دانوستان و گفتوگۆ چارەسەر بکرێ و رێگە نەدرێ زمانی شەڕ بەسەر زمانى دیالۆگدا زاڵبێ و پرۆسەی سیاسی و دەزگا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بكه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه، ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى کە ده‌وڵه‌تانی ناوچەکە له‌رێگه‌ی ئه‌م ناكۆكیانه‌وه ده‌ست له كاروباری وڵاته‌كه‌مان وه‌ربده‌ن و ئەزموونە سیاسییەکەمان دووچاری پاشەکشێ و گەڕانەوە بۆ شەڕ ببه‌ن، بێگومان تا ئێستاش دوژمنانمان به وردی كار له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان لایه‌نه ساسییه‌كان له هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیە پێویسته حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان به‌په‌له رێگە لە تەشەنەکردنی ئه‌م ناكۆكییانه بگرن، تا دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبووە و کێشەکان نەچوونه‌ته ئاستی مه‌ترسیدارتر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتیان و به‌رپرسیارییه‌تی پاراستنى ئه‌م ئه‌زموونه لە ئەستۆی هه‌موومان و به‌تایبه‌ت لایه‌نه دەسەڵاتدارەکاندایە.
ئێمه له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK بە توندى ئیدانەى هێرشه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین و داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین سنوورێك بۆ هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا دابنێن و، داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییە‌كان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، کەوا مه‌ترسی سنوور به‌زاندن و هێرشەکانى توركیا بۆ باشووری كوردستان بەهەند وەربگرن و، لەهەمان کاتدا له روانگه‌ی به‌رپرسیارییه‌تیه‌وه رێگری له شه‌ڕی راگه‌یاندن و تۆمه‌ت به یه‌كتری فرۆشتنی لایه‌نه‌كان بكه‌ن، بۆئەوەى به‌هه‌موو لایه‌كمان به‌رده‌وامبین له پاراستنی گه‌له‌كه‌مان له شه‌ڕ و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كه حكومه‌تی كوردستان هه‌نگاو و رێكاری خۆپارێزی ته‌ندروستی باشی پیادەکردووەو هەنگاوى گرنگى ناوه بۆ پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان، لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی هه‌موو بەڕێزان لە دكتۆر و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیس و زێره‌ڤانی بكه‌ین، كه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ن له‌دژی ئه‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه و شه‌ونخونی ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان.
- سه‌ربه‌رز ى و سەرکەوتن بۆ گەلى کوردستان.
- مردن و رووره‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
- سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
16 / 4 / 2020 هه‌ولێر- باشووری كوردستان