پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا جیهان بەرەنگاری مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوەتەوە، بەڵام حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە "سیاسەتی رەگەزپەرستی و دوژمنکاری بەرامبەر گەلانی ناوچەکە بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی".
ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ئەمڕۆ دوشەممە بەیاننامەیەکی بۆ رای گشتی جیهان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا جیهان بەرەنگاری مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوەتەوە، بەڵام حکومەتی تورکیا "بەردەوامە لە سیاسەتی رەگەزپەرستی و دوژمنکاری بەرامبەر گەلانی ناوچەکە بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی، بەردەوامیشە لە پاڵپشتیکردنی گروپە چەکدارییەکانی سوریا بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە".
تورکیا تا ئێستا بە هەمو هێزی خۆیەوە دەیەوێت بەندکراوە سیاسیاسییەکان رۆژنامەوانەکان لە هەمو پەیوەندییە دەرەکییەکان جیابکاتەوە
سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی تورکیا پەیەدە ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا تا ئێستا بە هەمو هێزی خۆیەوە دەیەوێت بەندکراوە سیاسیاسییەکان رۆژنامەوانەکان لە هەمو پەیوەندییە دەرەکییەکان جیابکاتەوە، تەنانەت ناهێڵێت پەیوەندیان لەگەڵ ناسیاو و کەسوکاریاندا ببێت لە سنورێکی دیاریکراودا نەبێت.
ئەوەشی خستەڕو، عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەشێوەەیەکی رەگەزپەرستانە لە هەمو پەیوەندییەکی دەرەکی دابڕێنراوە، سەرجەم ئەو داوایانەی کە پێشەشدەکرێت بۆ سەردانکردنی رەتدەکرێنەوە، ئەم هەڵوێستەی تورکیا لە ئێستدا کە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبوەتەوە بە پێشێلکارییەکی رەهای مافی مرۆڤ دادەنرێت.
پەیەدە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیهانییەکانی بواری مافی مرۆڤیش کرد، چیتر رێگە نەدەن تورکیا سود لە رەوشی ئێستای ناوچەکە و جیهان وەربگرێت
پەیەدە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیهانییەکانی بواری مافی مرۆڤیش کرد، "چیتر رێگە نەدەن تورکیا سود لە رەوشی ئێستای ناوچەکە و جیهان وەربگرێت بۆ جێبەجێکردنی ویستە دوژمنکارییەکانی خۆی بەرامبەر گەلی کورد و بەندکراوە سیاسییەکانی وڵاتەکەی".
هەروەها داوای لە حکومەتی تورکیا کرد بە زوترین بڕیاری جیاکردنەوەی سەپێنراو بەسەر ئۆجەلاندا لابدەن و رێگەبدەن چاوی بە کەسوکار و پارێزەرانی بکەوێت.
سهرچاوه: مالپهری خهندان