سهرچاوه: مالپهری خهندان - شهوكهت قادر
نهخۆشخانهی لهدایكبون و ئافرهتانی ههولێر هێڵی گهرم كارادهكات و هاوڵاتیان دهتوانن له رێگهی هێڵی گهرمی 122 پهیوهندی بەو نەخۆشخانەیەوە بكهن .
دكتۆرە هالە جەودەت جەواد، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى لەدایکبون و ئافرەتانى هەولێر له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، "ئێمە له نەخۆشخانەى لەدایکبون خزمەتگوزارى تەواومان پێشکەش بە هاوڵاتیان کردوە و توانیومانە بەتەواوى رێگری لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین".
ئاماژەی بەوەشكرد " له مانگى دو-ى ئەمساڵەوە کارمانكردوە بۆ راهێنانى کارمەندان و پزیشکانى نەخۆشخانەکەمان بۆ چۆنییەتى روبەڕوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکاتێکدا ئەم نەخۆشخانەیە خزمەتگوزارى بەردەوام پێشکەشدەکات، توانیویەتى پرۆسەى کوتانى منداڵانیش بەرێوەببات ، ئەمرۆش كاراكردنی هێڵى گەرمى نەخۆشخانەکەمان رادەگەیەنین".
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى لەدایکبون و ئافرەتانى هەولێر راشیگەیاند "له 3/11 تا 4/11 لەماوەى مانگێکدا (10هەزار و 771) نەخۆش سەردانى نهخۆشخانهی لهدایكبون و ئافرهتانیان کردوه و لەوماوەیەدا 750 کوڕ و 717 کچ لەدایکبون کە 1140 منداڵیان بە سروشتى لهدایكبون و ئەوانى دیكە بە نەشتەرگەرى لهدایكبون، هەر لەو ماوەیەدا 7250 پشکنینى سۆنەر و 400 نەشتەگەرى بەپەلە ئەنجامدراوە".
هاوكات دكتۆرە مهاباد سابرة سەرۆکى بەشی ئافرەتان لەنەخۆشخانەى لەدایکبون و ئافرەتانى هەولێر رایگهیاند، "سەبارەت بەو هێڵەى کارامان کردوە، ئامانجمان بەهاناوەچونى ئەو هاوڵاتیانەیە کە پێویستیان بە ئێمەیە و ئێمە خۆمان لە ڕێگەى ئەو هێلە گەرمەى کە ژمارەکەى (122)ە ئاراستەیان دەکەین و سەردانەکانیان بۆ ڕێکدەخەین و هەماهەنگییان بۆ دەکەین".