وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رونكردنەوەیەكی لەسەر بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی نەخۆشخانەی رزگاری بڵاوكردەوە.
د.بژار موسی عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند،"دوابەدوای کەوتنەکاری نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری بۆ پێشوازیکردنی نەخۆشانی توشبو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، تا ئێستا 92 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ڕزگاری خەوێنراوە و لە ژێرچاودێری پزیشکی دان و خۆشبەختانە باری تەندروستی زۆربەی هەرەزۆریان جێگیرە و هیوادارین تا تەواوبونی ماوەی چارەسەریان لە نەخۆشخانەکەمان هەر سەلامەت بن و باری تەندروستیان بە جێگیری بمێنێتەوە"
بەداخەوە یەکێك لەم نەخۆشانە گرتە ڤیدیۆیەکی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا نکۆڵی دەکات لەبونی ئەم نەخۆشیە بە بیانوی ئەوەی نیشانەی جەستەیی پێوە دیار نییە کە ئەمەش بۆچونێکی هەڵە و مەترسیدارە
راشیگەیاندوە،"رۆژانە چاودێری پزیشکی ئەم نەخۆشانە بەردەوامە لەهەمو ئاستێکی خزمەتگوزاری تەندروستی، بەداخەوە یەکێك لەم نەخۆشانە گرتە ڤیدیۆیەکی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا نکۆڵی دەکات لەبونی ئەم نەخۆشیە بە بیانوی ئەوەی نیشانەی جەستەیی پێوە دیار نییە کە ئەمەش بۆچونێکی هەڵە و مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگاکەمان کە خەڵك هاندەدات بۆ بە هەند وەرنەگرتنی ترسناکی ئەم پەتا جیهانییە کە هەمو دونیا گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسەن، وا دەکات هاوڵاتیان لەپابەندبون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان ساردبکاتەوە و خوانەخواستە توشی کارەساتی مرۆیی ببنەوە."
بە پێویستمانزانی هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربکەینەوە کە هۆشیاربن و نەکەونە داوی ئەم بیروبۆچونە هەڵانە
وتەبێژی تەندروستی هەولێر دەڵێت،"بە پێویستمانزانی هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربکەینەوە کە هۆشیاربن و نەکەونە داوی ئەم بیروبۆچونە هەڵانە و دوپاتیدەکەینەوە بە پابەندبونمان بە ڕێنمایییە خۆپارێزیە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کە پشت ئەستورە بەڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زاڵبونمان بەسەر ئەم پەتایە مسۆگەردەکات."
سهرچاوه: مالپهری خهندان