Print this page

سەرۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ مستەفا كازمی راگەیاند

نيسان/أبريل 09, 2020

سەرۆك بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراوی حكومەتی عێراق كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ راسپاردنی مستەفا كازمی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەتی عێراق راگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

سەرۆك بارزانی هیوای خواست كە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لەیەكنزیكبوونەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق و دەروازەیەكیش بێت بۆ چارەسەربوونی كێشە و قەیرانەكانی عێراق.

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری كوردستان تیفی