Print this page

پەیامى سەرەخۆشى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو ئیسماعیل حەسەن پاڵانی

نيسان/أبريل 09, 2020

بۆ بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو ئیسماعیل حەسەن پاڵانی

   سڵاوێكی گەرم ....
  بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کاک (ئیسماعیل حەسەن پاڵانی)مان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.

  براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان  YNDK
٩ / ٤ / ٢٠٢٠