Print this page

پەیامى سەرەخۆشى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو مام نامیق حاجى عەبدوڵڵا شێروانى

نيسان/أبريل 08, 2020

بۆ براى بەڕێزم د. ئەمیر نامیق شێروانى
   بۆ بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو مام نامیق عەبدوڵڵا شێروانى

   سڵاوێكی گەرم ....
  بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتى دیارو ناسراوى دەڤەرى مەخموور مام (نامیق حاجى عەبدوڵڵا شێروانى)مان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکى کۆمەڵایەتى چاکەکارو خزمدۆستى دەڤەرى مەخموور بوو، مام نامیق لە دواى شەهیدبوونى کاکە فاخیرى کوڕى لەلایەن رژێمى بەعسى رووخاوەوە تووشى دەربەدەرى و ماڵوێرانکردن و راگواستن بۆوە، بەڵام خۆڕاگرانە توانى بەرگەى هەموو ئەو ناسۆرانە بگرێ و رووبەڕووى ناخۆشییەکان ببێتەوە، دەتوانین بڵێین مام نامیق نموونەى پیاوێکى پاک و خۆڕاگرو ئارام و خۆنەویست بوو،  بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.

  براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان  YNDK
٤ / ٤ / ٢٠٢٠