ئەمشەو، كە دەكاتە شەوی سێ شەممە لە سەر چوار شەممە بەرواری 7ی نیسانە شەوی بەراتە، بەڵام بەراتی ئەمساڵ جیاوازە و بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و منداڵان هاوشێوەی ساڵانی رابردو ناتوانن بە ماڵان‌دا بگەڕێن و چكلێت و شیرینی بە سەریاندا دابەش بكرێت.
ساڵانە لە شەوی بەراتدا كە دەكاتە 14 لەسەر 15ی شەعبان منداڵان دەگەڕێن و نقوڵ و شیرینی دەبەخشرێتەوە بەسەریاندا. بەڵام ئەمساڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەتە هۆی ئەوەی لە زۆرینەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێت و بەو هۆیەوە منداڵان ناتوانن بە ماڵان‌دا بگەڕێن.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه 15ی مانگی شه‌عبانه و ئه‌مشه‌ویش كه ده‌كاته سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه، شه‌وی به‌راته.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان نوسیویه‌تی "خوای گه‌وره ده‌رد و به‌ڵای ڤایرۆسی كۆرۆنا لابه‌رێت و هه‌مولایه‌ك بپارێزێت".
هەندێك وا لێكیانداوەتەوە، كە وشەی بەرات لە (براءة)ی عەرەبییەوە هاتوە، كە مەبەست لێی بێتاوانبونی حەزرەتی عائیشە، خێزانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) بوە لەو تۆمەتانەی درابونە پاڵی، بەڵام هەندێك لە مامۆستایانی ئاینی دەڵێن، شەوی موبارەك، كە لە قورئاندا هاتوە، زۆربەی زانایان پێیانوایە بریتیە لە شەوی (قەدر)، بەڵام هەندێك لە زانایانیش، كە ژمارەیان كەمە پێیانوایە ئەو شەوە موبارەكە بریتیە لە شەوی بەرات، كە دەكاتە 14 لەسەر 15ی شەعبان. لە ئاینی ئیسلامدا شتی وانیە، كە خەڵك لە ئێوارەی بەراتدا چێشت لێ بنێن و قورئان بخوێنن.
ئەمساڵ مامۆستایانی ئاینی لەپێناو خۆپارێزی لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوایانكردوە كە منداڵان نەچنە دەرەوە بۆ شەوی بەرات و دا‌واشیان لە دایك و باوكان كردوە بەهیچ شێوەیەك رێگە بە منداڵەكانیان نەدەن بەشداری بەرات بكەن لەپێناو پاراستنی تەندروستییان.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری خه‌ندان