Print this page

په‌یامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حزبی رزگاریی کوردستان به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنیYNDK

آذار/مارس 21, 2020

میدیا- هه‌ولێر

به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، به‌ڕێز رێكار ئه‌حمه‌د سکرتێری گشتیی حزبی رزگاریی کوردستان پیرۆزبایی له‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بەڕێز کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان .

هێژایان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی YNDK

سڵاوی رزگاری و سەرخۆبوون.

 

بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، بەناوی خۆم و لە جیاتی هەڤاڵانم لە سەرکردایەتی حزبی ڕزگاریی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و لە ڕێی ئێوەیشەوە سڵاوو پیرۆزبایی لە کادرو ئەندامانی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

حزبی ڕزگاریی کوردستان ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بە دەرفەت دەزانێ تا جارێکی دیکەش جەخت لەسەر هاوخەباتی و قوڵکردنەوەی پێوەندیەکانی لەگەڵ لایەنە سەربەخۆخوازکانی کوردستان بکاتەوە، دەخوازین کە هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان خزمەتی زیاتر بەگەلی کوردستان بکەن بە ئامانج و تەواوی هێز و توانای تێکۆشان بۆ ئازادی گەل و سەربەخۆیی نیشتمان چڕتر بکەنەوە.

لە کۆتاییدا سڵاوو پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوەو هیوای سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.

 

لەگەڵ ڕێزماندا

 

رێکار ئەحمەد

سکرتێری گشتی

حزبی رزگاریی کوردستان

٢١-٣-٢٠١٠