میدیا- هه‌ولێر
سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى كوردستان ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ، ئاماژە بە هەڵوێستە نەتەوەیى و نیشتمانییەکانى سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆك مەسعود بارزانی:
بەڕێز كاك غەفوور مەخمووری، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی بیستوپێنج ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیەكەتان و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم.
لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانتان بكەم لەمەڕ ئەو قەیران و تەحەددیانەی لە ساڵانی ڕابردوو لەبەردەم گەلەكەماندا هەبووە. دەستخۆشی لە ئەرك و چالاكییەكانتان دەكەم و هیوای گەشەی بەردەوام و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
نەورۆزتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی.
مسعود بارزانی
21ـی 3ـی 2020