میدیا-ههولێر
بزوتنهوهی نوێبوونی كوردستان بهبۆنهی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK، پیرۆزبایی له سكرتێر و مهكتهبی سیاسی YNDK دهكات و هیوای سهركهوتنی زیاتریان بۆ دهخوازێت، دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
برای بەڕێزمان غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
بابەت / بروسكەى پيرۆزبايى سڵاوی سەربەخۆیی و ئازادی ....
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی و ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان ( یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ) گەرمترين و جوانترین پيرۆزبايى ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندام و دۆست و جەماوەرتان دەكەين ، داواكارى پێشڤەچوون و سەركەوتنى بەردەوام بۆ یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK دەخوازين ، ئەو بۆنە بەدەرفەت دەزانين جارێكى تر جەخت لەسەر پتەوكردن و بەرەو پێشەوە بردنى پەيوەندى دۆستانەى نێوان ( بزوتنەوەی نوێبوون و یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ) ی دۆست و هاوپەیمان دووپات بكەينەوە لەپێناو خزمەتكردن بەئامانج و بەرژەوەنديیە باڵاكانى گەلى كوردستان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بزوتنەوەی نوێبوونی كوردستان
20 / 3 / 2020