کەمێک پێش ئێستا بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و ڕێکخراوی نوێگەر، لە گوندی دەرەکۆتر-ی بناری قەندیل، ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٨ی ئازار-ڕۆژی جیهانیی ژنان دەستیپێکرد.
'تێکۆشانی ژنان خۆبوونە بەرخۆدانە و ئازادییە' دروشمی بەشداربوانی ئاهەنگەکەیە و سوێنی ئاهەنگەکە بە وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و شەهیدان شیرین عەلەمهولی، ساکینە جانسز، دیار غەریب، هەڤرین خەلەف و وێنەی چەندین شەهیدی دیکە ڕازێندراوەتەوە.
ئامادەبووانی بە جلوبەرگی ئاڵوواڵا لە هەریەک لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، گەرمیان و ناوچەکانی دیکە بەشدار بوون.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ئازایی دەستیپێکرد و بڕیارە وتاری هەریەک لە ڕژاک و کەژەکە بخوێندرێتەوە.
هەریەک لە هونەرمەندان دەنیز دەمان، ڕۆژگار، گروپی موزیکی دەستینا قەندیل و گروپی شەهید سەرحەد و بەشدارییان کردووە و بە گۆرانیی و میوزیک ئاهەنگەکە دەڕازێننەوە.
سهرچاوه: رۆژنیوز