Print this page

كوردستان به‌فه‌رمی هاتووچۆی هاوڵاتیان بۆ ئێران راده‌گرێ

شباط/فبراير 21, 2020

بەهۆی مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان هاتوچۆی گەشتیاران لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران راگیرا. 

ژیان- هەولێر: دوای نوسراوی وەزیری تەندروستی هەرێم بۆ وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گرتنەبەری رێوشوێنی توند بۆ رێگری كردن لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیێندراوێكدا دەڵێت "دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەبەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییەوە بنكەی نشینگەی پەروێزخان ئاگادار كرایەوە، لە 21-2-2020 ەوە هاتوچۆی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە رابگیرێت".

ئەو دەروازە سنوریە فەرمانەكەی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ دەكات دەشڵێت "ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی لە وڵاتی ئێرانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە، پاش پشكنینیان لەلایەن بنكەی تەندروستی پەروێزخانەوە بەنووسراوی فەرمیی پزیشكیی بنكەی نشینگەی پەروێزخان لەجێگیریی دۆخی تەندروستییان ئاگادار دەكرێتەوە و ئەوكات رێگەی ئەوەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ناو خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان".

ئەوەشی رونكردووەتەوە كە رۆشتن بە مەبەستی خوێندن و چارەسەری پزیشكی و هەر كارێیكتر راگیراوە بۆ ئێران بەهیچ شێوەیەك رێگەیان پێ نادرێت. 

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری ژیان