لە چاوپێکەوتنێکيدا لەگەڵ رۆژنامەی "ئیندیپێندت"ى بريتانى، سەرۆک بارزانی گوتى: "محەمەد تەوفیق عەللاوی لە خێزانێکی بەڕێز و ناسراوی بەغدایە، بەڵام ئەرکێکی قورسی لەسەر شانە و بەهۆی بوونی هەموو ئەو گرووپە چەکدارانەی كه لە یاسا دهرچوون، ناتوانێت لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتووبێت".
سهرۆك بارزانى ئاماژهشى پێدا، "هەڵوێستی کورد سەبارەت بە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، بەندە بە رۆل و تێگەیشتنی لە دۆخی هەرێمی کوردستان".
لەبارەی ئەمەریکاشەوە سەرۆک بارزانی روونی کردەوە: "ساڵی 2011 لەگەڵ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا نەبووم لە عێراق، لەو بڕوایەدا بووم تیرۆر دەست بەسەر بەشێکی زۆری خاکی عێراقدا دەگرێت و مەترسیشی لەسەر هەرێم دەبێت، ئێستاش کە بەهۆی ململانێکانی ئێران و ئەمریکا داوای دەرچوونی ئەو هێزانە دەکرێت، تەنیا بۆ راکێشانی سۆز و موزایەدەیە، چونکە بوونی هێزەکانی ئەمریکا، بۆ سەقامگیريی و داهاتووی عێراق گرنگە".
سهرۆك بارزانى لهم چاوپێكهوتنهدا روونیشى کردەوە، "ئهگەر ئەمەریکا له عێراق بکشێتەوە، وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتیش دەکشێنەوە و دوای شەش مانگ، داعش دەگەڕێتەوە".
ههروهها سەرۆک بازرانی، سەرسوڕمانی خۆی نیشان دا له دژگهيى رۆڵى واشنتن لە باکووری سووریا و گوتى: "خۆزگە دەخوازم تێبگەم ئەمەریکا چی لە کوردانی سووریا دەوێت، ئەگەر مەبەستی پارێزگاریکردنه لێيان ئەوە شتێکی باشە، بەڵام ئەوەی بینیمان گومانی لەسەرە، کوردانی سووریا بە رادەیەکی زۆر متمانەیان بە ئەمەریکا لەدەست دا، بەڵام ئێستا خەریکە ئەو متمانەیە جارێکی دیکە دروست دەبێتەوە".