میدیا _ عەمان:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 19 / 2 / 2020، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن-ى كردو، لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن باسیان لە رەوشى سیاسى ناوچەکە و پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن-ى كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (دکتۆر نەسار قەیسى جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی ناوچەکە و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا و، جەختكرایەوە سەر راوێژو بیروڕا گۆڕینەوە سەبارەت بەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندى لەمێژینەى نێوان ئوردەن و کوردستان کرا.
هەروەها مەخموورى ؛ لە دیدارەکەدا پوختەیەکى سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و گیانى بەیەکەوەبوون و پێکەوەژیانى تەواوى پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکانى کوردستان رۆلیان لە پرۆسەى سیاسى کوردستان خستەڕوو، هەروەها باسى لە پێشڤەچوونەکانى کوردستان لە بوارى سیاسى و دیپلۆماسى و تەناهى و چاکسازییە ئیدارییەکان کرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنى پەیوەندی نێوان هەردوولا .