Print this page

سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن پێشوازى لە سكرتێری گشتیی YNDK دەكات

شباط/فبراير 18, 2020

میدیا _ عەمان:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 18 / 2 / 2020، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن-ى كردو، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن باسیان لە رەوشى سیاسى ناوچەکە و پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (فەیسەڵ فایز سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارێکى برایانەكەدا باس لە رەوشی سیاسی ناوچەکە و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو، جەختكرایەوە سەر راوێژو گفتوگۆ لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندى لەمێژینەى نێوان ئوردەن و کوردستان کرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنى پەیوەندی نێوان هەردوولا .