هێزەكانی داعش لە زنجیره چیاى حه‌مرین و قه‌ره‌ته‌په خۆیان ڕێك دەخەنەوە
لە سووریاشەوە هێزی زیاتر دێنن
راوێژكارێكى سه‌ربازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگەیاند چه‌كدارانى تیرۆریستیى داعش له زنجیره چیاى حه‌مرین و قه‌ره‌ته‌په خه‌ریكى خۆڕێكخستنه‌وه‌ن، هێرش و په‌لاماریشیان زیاتر بووه.
به‌ختیار محه‌مه‌د سدیق راوێژكارى سه‌ربازیی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به رایگەیاند “پاشماوه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش له ده‌وروبه‌رى زنجیره چیاى حه‌مرین و قه‌ره‌ته‌په خه‌ریكى خۆڕێكخستنه‌وه‌ن، به پێى زانیارییه‌كانیش ژماره‌یان زیادى كردووه له‌و ناوچه‌یه و زیادبوونى هێرش و پهلامارهكانیش بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقیش، ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن”.
راشیگه‌یاند “هۆكارێكى سه‌ره‌كى به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش له زۆربه‌ى ناوچه‌كان، بوونى بۆشایی ئه‌منییه له نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگیی پێویستە، بۆیه تا ئه‌م بۆشاییه بمێنێت، داعش له‌و ناوچه‌یه ده‌مێنێ و به‌هێزتریش ده‌بێت”.
هەروەها ئاماژه‌ى بەوە كرد” ئێستا داعش سه‌رقاڵى هێنانى ژماره‌یه‌كى زۆری چه‌كداره له سووریاوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى نه‌بوونى چاودێری و كۆنترۆڵى ته‌واوە له‌لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگى ته‌واو نه‌بێت له نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، ژینگه‌یه‌كى باشتر بۆ ته‌شه‌نه‌كردنى داعش ده‌ره‌خسێت”.
سه‌رچاوه مالپه‌ری په‌یامنێر