سه‌رچاوه: مالپه‌ری خەندان
ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته 22 وڵات و رێژه‌ی توشبون به‌ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س و لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین-یش دوا زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ئاشكراده‌كات وراشیدهگهیهنێت، "كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن زیاتر توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن".
به‌گوێره‌ی میدیاكان، تا ئێستا 213 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوهگیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌سیش توشی ئه‌و ڤایرۆسه بون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته 22 وڵات و تا ئێستاش هیچ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی چین به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌ناو وڵاتی چین-دان.
كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن زیاتر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن، ئه‌م به‌یانیه‌ش چوار حاڵه‌تی دیكه‌ی توشبون به‌ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه
لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن زیاتر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن، ئه‌م به‌یانیه‌ش چوار حاڵه‌تی دیكه‌ی توشبون به‌ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌و نه‌خۆشیه له‌وه‌رزی هاویندا به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر به‌راورد به‌زستان بڵاوده‌بێته‌وه، بۆیه چاوهڕواندهركێت كه به‌ره‌و وه‌رزی گه‌رما بڕۆین رێژه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رو له‌كه‌مبونه‌وه بكات".
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، رێژه‌ی توشبون له‌وڵاتان به‌مجۆره‌یه، " ئوسترالیا نۆ كه‌س، ئه‌ڵمانیا چوار كه‌س، فڕه‌نسا شه‌ش كه‌س، هۆنگ كۆنگ 10كه‌س، یابان 14 كه‌س، مۆناكۆ حه‌وت كه‌س، مالیزیا هه‌شت كه‌س، سه‌نگافوره 13 كه‌س، كۆریای باشور 11 كه‌س، تایوان نۆ كه‌س، تایلاند 14 كه‌س، ئیمارات چوار كه‌س، ئه‌مریكا شه‌ش كه‌س، ڤێتنام دو كه‌س، كه‌نه‌دا سێ كه‌س، ئیتاڵیا دو كه‌س، یه‌ك حاڵه‌تی توشبونیش له‌هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی فلیپین و سریلانكا و كهمبۆدیاو فنلاند تۆماركراوه".