پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣١ / ١٠ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی ئەنجوومەنی سیاسیى حزبى رزگاریى كوردستان-یان كردو، لە دیدارێکی برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسیی کوردستان و ناوچەکە و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بهیاوهری ههڤاڵان (شاکر هاشم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییەکان و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێری YNDK)، سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سیاسیى حزبى رزگاریى كوردستان-یان لە شاری ههولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزب و ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتى و ژمارەیەک لە کادیرانى حزبى رزگاریى کوردستان)ەوە پێشوازیكران، لە دیدارێکی برایانەدا؛ باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە لە ناوچەکەدا روودەدەن و دێنە پێشەوە و، یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لە دیدارەكەدا باسیان لە مەترسییەکانی پیلانی ئینتگراسیۆن لە سەر سڕینەوەی تایبەتمەندییە نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد لە باکوورو رۆژئاوای کوردستان و بەردەوامی پیلانی بەعەرەبکردنی کوردستان کرد و، هەردوولا بۆچوونیان وابوو کەوا پێویستە لەڕێی راگەیاندنەوە نەتەوەکەمان لە مەترسی ئەو پیلانانە ئاگاداربکرێنەوە.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.