Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز فازڵ عەوێنە دەکات

تشرين1/أكتوير 18, 2026
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٨ / ١٠ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیی ناسراوى شاری هەولێر، بەڕێز فازڵ عەوێنە-یان کرد، كەوا ماوەیەکە رەوشی تەندروستی باش نیە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بە یاوەری هەڤاڵان (قەهار مەخمووری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێرو زنار سارمەمی کادیری YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی کەسایەتیی ناسراوى شاری هەولێر بەڕێز (فازڵ عەوێنە)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (فازڵ عەوێنە)، وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.