Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز حاجی عەباس سنجاوی دەکات

تشرين1/أكتوير 09, 2026
میدیا - هەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ ٩ / ١٠ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیی ناسراوى شاری هەولێر، بەڕێز حاجی عەباس سنجاوی-یان کرد، كەوا ماوەیەکە باری تەندروستی باش نیە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی کەسایەتیی ناسراوى شاری هەولێر بەڕێز (حاجی عەباس سنجاوی)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (حاجی عەباس سنجاوی)، وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
شایانی باسە؛ هەڤاڵ زنار سارمەمی کادیری YNDK، یاوەری سکرتێری گشتیی YNDK بوو لە سەردانەکە.