Print this page

مه‌كته‌بى سياسيى YNDK پێشوازى له‌ هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دين زياره‌تى ده‌كات

تشرين1/أكتوير 07, 2026

میدیا- هه‌ولێر:

مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK، پێشوازى له‌ هه‌ڤاڵ (فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری YNDK له‌ ئه‌وروپا) له‌باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK له‌ شارى هه‌ولێر ده‌كات.  

 هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسيى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسيى YNDK و جه‌لال سمايل كارگێڕى مه‌كته‌بى ناوه‌ندى YNDK) ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7-10-2026 له ‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، پێشوازیيان له‌ هه‌ڤاڵ (فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری YNDK له ‌ئه‌وروپا) كرد كه‌ به‌سه‌ردان له‌ ووڵاتى هۆله‌ندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ باشووری كوردستان.

 له‌دانيشتنێكدا باس له‌ ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جيهان و دياسپۆراى كورد له‌ ئه‌وروپا و ميكانيزمى زياتر به‌ره‌و پێشبردن و كاره‌كانى نوێنه‌رايه‌تى YNDK له‌ ئه‌وروپا و زياتر ناساندنى دۆزى كورد به‌ وڵاتان بۆ پاڵپشتيكردنى دۆزى ره‌وا‌ى گه‌لى كوردستان كرا، هه‌روه‌ها باس له ‌پرۆسه‌ى ئينتگراسيۆن و يه‌كريزى و يه‌كگوتارى پارت و لايه‌نه‌ سياسييه‌ كوردستانييه‌كان له‌ ناوخۆ و له ‌ئه‌وروپا له‌سه‌ر كێشه‌ و پرسه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌گرنگ زانرا.