Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK په‌يامێك ئاڕاسته‌ى پارتى يه‌كێتى ديموكرات PYD دەكات

أيلول/سبتمبر 20, 2026

میدیا – هەولێر:

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (23)يه‌مين ساڵیادى دامەزراندنی پارتى يه‌كێتى ديموكرات PYD، په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونیان بۆ ده‌خوازێ و لەم قۆناغەی ئەمڕۆمان یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان گرنگه‌، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان له‌ باشوور و رۆژئاواى وڵات.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز پارتى يه‌كێتى ديموكرات PYD

بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(23)يه‌‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتى يه‌كێتى ديموكرات PYD) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایيتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی پارته‌كه‌تان.

بەڕێزان: پارته‌كه‌تان (پارتى يه‌كێتى ديموكرات PYD)لەماوەی (23) ساڵ تەمەنی خەبات و تێكۆشانی وەك لایەنێك توانیویەتی كەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش وایكردووە پارته‌كه‌تان كاریگەر بێت و جێ په‌نجه‌ی له‌گۆڕه‌پانی خه‌بات لە رۆژئاوای كوردستان  و سوریا و ناوچه‌كه‌ دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان له‌ باشوور و رۆژئاواى وڵات، لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر   توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان .

        هەر سەركەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

20/9/2026ى زایینی

هه‌ولێر- باشووری كوردستان