Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەشدارى پرسەى هاوڕێ (د.كه‌مال شاكر) دەکات

أيلول/سبتمبر 19, 2026

میدیا – هه‌ولێر:

 مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى پرسەى هاوڕێ (د.كه‌مال شاكر) سكرتێرى پيشووى حزبى شيوعى كوردستان ده‌كات و سه‌ره‌خۆشيان له خانه‌واده‌ و مه‌كته‌بى سياسى و هاوڕێيانى حزبى شيوعى كوردستان كرد.  

ئێواره‌ى ئەمڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى  19 / 9 / 2026، مەکتەبى سیاسيى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە مزگه‌وتى جه‌ليل خه‌يات له‌ شارى هه‌ولێر، به‌شداری پرسەى هاوڕێ (د.كه‌مال شاكر) يان كرد، لەلایەن به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى و كۆميته‌ى ناوه‌ندى و ئه‌ندامانى حزبى شيوعى كوردستان و  بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، د. شاخەوان خالید به‌ناوى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى پێراگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست دواناخۆشيان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا مه‌كته‌بى سياسيى حزبى شيوعى كوردستان، سوپاسی بەشدارى و په‌يامى هاوخەمی  مه‌كته‌بی سیاسیی ( YNDK )يان كرد.