Print this page

په‌يامى هاوخەمی و سەرەخۆشیی مەکتەبی سیاسیی YNDK بۆ کۆچی دوایی هاوڕێ د. کەمال شاکر

أيلول/سبتمبر 17, 2026

ميديا-  هه‌ولێر:

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی مه‌كته‌بى سياسيى و كۆميته‌ى ناوه‌ندى و هاوڕێيانى حزبی شیوعی کوردستان و بنەماڵە و كه‌سوكارى (د. کەمال شاکر) سکرتێری پێشووی ئەو حزبە ده‌كات.

ده‌قى په‌يامى هاوخه‌مييه‌كه‌:  

بەڕێزان: مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی کوردستان

بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی هاوڕێ د. کەمال شاکر

بەخه‌م و پەژارەوه‌ هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری گەلەکەمان، (د. کەمال شاکر) سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستانمان پێگەیشت، كۆچى دوايى به‌ڕێزيان له‌ناخه‌وه‌ دڵته‌نگى كردين.

هاوڕێ د. کەمال شاکر، تەمەنێک لە تێکۆشان، ماندووبوون و خزمەتی بێپچڕانی لە پێناو مافە ڕەواکانی گەل و ئازادی و دادپەروەرى و خه‌باتى چينايه‌تى به‌سه‌ربرد، ئەو یەکێک بوو لەو کەسایەتییە سیاسییە سەنگینانەی کە لە قۆناغە زۆر سەخت، هەستیار و چارەنووسسازەکانی مێژووی هاوچەرخی گەلەکەمان، بەرپەرسیارێتیی مێژوویی ده‌خسته‌ سه‌ر شانى خۆى ؛ بە ورەیەکی بەرز و بە هەڵوێستی نیشتمانییانە ڕووبەڕووی ئاسته‌نگه‌كان ده‌بۆوه‌، ناو و خەباتی بەنەمری لە مێژووی خەباتی سیاسی تۆمار ده‌كرێ.

بەناوی مەکتەبی سیاسی، کۆمیتەی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK، هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی مه‌كته‌بى سياسيى و ئەندامانی حزبی شیوعی کوردستان، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی، و هەموو ئەو هاوڕێيان دەکەین، له‌خواى په‌روه‌ردگار داواكارين ئارامی، سەبووری و دڵنەوایی بەهه‌موو لايه‌ك ببەخشێت.

 

مەکتەبی سیاسیی

یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK

17-9-2026ى زايينى

هه‌ولێر- كوردستان