میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، رێکەوتى ٦ / ٩ / ٢٠٢٦ ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ شاعیری ناسراوی کوردستان بەڕێز (لەتیف هەڵمەت)، سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیی چاکەخواز خاتوو (سورەیا شێخ عەلی)ى هاوژینی بەڕێزیان.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (لەتیف هەڵمەت) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.