Print this page

هەرێمی قەرەچووغی YNDK پیرۆزبایی لەناوچەی مەخمووری PDK دەکات

آب/أغسطس 16, 2026

میدیا – مەخموور:

هه‌رێمی قەرەچووغی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی (80)يه‌مين ساڵیادیان سه‌ردانی ناوچەی مەخموورى پارتى ديموكراتى کوردستان PDK ده‌كات.

بەیانی ئەمڕۆ 16 / 8 / 2026 ، بەبۆنەی (80)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵرۆژی لەدایکبوونی سەرۆک (مەسعود بارزانی) رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، شاندێکی هەرێمی قەرەچووغ کە پێکهاتبوون لە هەڤاڵ (خەلیل پاڵانی) بەرپرسی هەرێم و هەڤاڵ (کارزانی پیران) کارگێڕی هەرێم، بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی ناوجەی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردو، لەلایەن مامۆستا (پشتیوان حوسێن) بەرپرسی ناوچەو کارگێڕو کادیرانی ناوچە پێشوازییەکی گەرمکران .

لەدانیشتنەکەدا وێڕای پیرۆزبایی هەرێمی قەرەچووغیYNDK بەبۆنەی (80) مین ساڵیادی دامەزراندنی PDK، تیشک خرایە سەر بارودۆخی ناوجەکەو یەکریزی هێزولایەنە سیاسییەکان و زیاتر پتەوترکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی قەرەچووغ و ناوچەی مەخموور لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری دەڤەرەکە .

هەر لەسەردانییەکەدا نووسینگەی مەخمووری کوردستان تیڤی بەسەرکرایەوەو لەلایەن هەڤاڵ (کارزان کاکل) بەرپرسی نووسینگەو کارگێری ناوچەی مەخمووری PDK، بەگەرمی پێشوازیکران و لێدوانێکی هەرێمی قەرەچووغ بەم بۆنەیەوە لە کوردستان تیڤی وەرگیرا .