Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKساڵیادی دامەزراندنی حزبی رزگاریی كوردستان پیرۆز دەكات

آب/أغسطس 14, 2026

میدیا – هەولێر:

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (34)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی حزبی رزگاريی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات و له‌په‌يامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌رۆلى حزبى رزگارى ده‌كات له گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووە و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی نەتەوەكەمان . ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

 

بۆ بەڕێز ئه‌نجوومه‌نى سیاسيی حزبی رزگاریی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

بەبۆنەی(34)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبه‌كه‌تان (حزبی رزگاریی كوردستان) بەناوی خۆمان‌ و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: حزبه‌كه‌تان (حزبی رزگاریی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووە و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی نەتەوەكەمان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆمان گرنگە یەكریزی و يه‌كهه‌ڵوێستى سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان له‌ باشوور و رۆژئاواى وڵات.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .

 

       هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

                                                                          

مەكتەبی سیاسيی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK