میدیا – هەولێر:
مهكتهبی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (33)يهمین ساڵیادى دامەزراندنی بزووتنهوهی ڕزگاری دیموكراتی كوردستانBRDK پهیامی پیرۆزباییان ئاڕاسته دهكات، لهپهيامهكه ئاماژه به رۆلى بزووتنهوهى ڕزگارى دهكات، كه ههميشه چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی نیشتمانپەروەران و دیموكراتیخوازان و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان. دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی بزووتنهوهی ڕزگاری دیموكراتی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ..
بەبۆنەی(33)يهمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەكەتان (بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان : بزووتنەوەكەتان (بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستانBRDK) هەمیشە چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی نیشتمانپەروەران و دیموكراتیخوازان و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆمان گرنگە یەكریزی و يهكههڵوێستى سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانى باشوور و رۆژئاواى كوردستان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .... هەر سەركەوتوو بن.
لەگەڵ رێزماندا......
مەكتەبی سیاسيی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK