Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان دەكات

آب/أغسطس 09, 2026
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٩ / ٨ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى پارتی بونیادی دیموکراتی كوردستان-یان كردو، لە دیدارێکی برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسیی کوردستان و ناوچەکە و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (قەهار مەخمووری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێری YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان-یان لە شاری هه‌ولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (د. شێخ عەبدوڵڵا حەسەن هاوسەرۆکی پارت ژمارەیەک لە ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى پارتی بونیاد)ەوە پێشوازیكران، لە دیدارێکی برایانەدا؛ باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە لە ناوچەکەدا روودەدەن و دێنە پێشەوە و، یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.