میدیا – هۆڵه‌ندا:
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له شاری فلاردينگن له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆڕێك بۆ رووناكبير و سياسه‌تمه‌دار مه‌لا به‌ختيار له ناونيشانى"ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لە دوڕیانی گۆڕانکاریدا" ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 11-7-2026 هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له شاری فلاردينگن له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆڕێك بۆ رووناكبير و سياسه‌تمه‌دار مه‌لا به‌ختيار له ناونيشانى"ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لە دوڕیانی گۆڕانکاریدا" به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتی و میدیاكاران ده‌كات.
کۆڕەکە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوکاریی ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی (COHD) ڕێکخرابوو، کە تێیدا تیشک خرایە سەر ئەو وەرچەرخان و گۆڕانکارییە گەورانەی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوويانداوه (بەتایبەت لە قۆناغی دوای بەهاری عەرەبی) و شرۆڤەی وورد بۆ کاریگەرییەکانی ئەو پێشهاتانە لەسەر ئێستا و داهاتووی کوردستان کرا.
لە کۆڕەکەدا، ئامادەبووان و نوێنەرانی لایەنەكان بە سەرنج و بۆچوونی ئازاد و هەمەجۆر بەشدارییان لە دەوڵەمەندکردنی تەوەرەکانی كۆڕه‌كه کرد.