میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری ڕێوڕه‌سمى كۆڕى ناساندنى په‌رتووكى (به‌كر سدقى پاشا)ى نووسه‌ر جيهانگير حه‌ميد به‌رزنجى له هۆڵى شه‌هيد مه‌هدى خۆشناو له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 9-7-2026 ( هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) لەسەر بانگھێشتی لقى هه‌ولێرى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، به‌شداری كۆڕى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌رتووكى " به‌كر سدقى پاشا " به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و مێژوونووسان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتییە ئه‌كاديمى و میدیاكاران ده‌كات.
لەکۆڕى ناساندنى په‌رتووكه‌ك، تیشک خرایە سەر ژیان و خەباتى بەکر سدقی پاشا، کە وەک یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و کاریگەرترین کەسایەتییە کوردەکانی له‌سه‌رده‌مى پاشايه‌تى عێراق رۆلى هه‌بووه؛ بەتایبەت دوای ئەوەی لە ساڵی 1936 یەکەمین کودەتای سەربازیی لە مێژووی عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى ئەنجامدا.
لە بەشێکی ديكه‌ى کۆڕەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ و تێرەتەسەل بەڕێوەچوو، کە تيایدا کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی YNDK بەشداری له‌گفتوگۆكان کرد و چەندین سەرنج و تێبینی خستە ڕوو، لە نێو تەوەرەکانی گفتوگۆکەدا، پرسیاری جەوهەری دەربارەی ڕۆڵ و کایەی سیاسی و سەربازی بەکر سدقی لەو سەردەمەدا و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی عێراق خرانە بەرباس، کە "ئەم كه‌سايه‌تييه سه‌ربازييه لە دوای گرتنەبەری جڵەوی دەسەڵات، چ دەستکەوتێک یان خزمەتێکی بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد گەیاندووە و ئایا ستراتیژیەتەکەی چۆن خزمەتی بە نەتەوەکەی کردووە؟،ئه‌مانه هه‌موو به‌ووردى گفتۆگۆى گه‌رمى له‌سه‌ر كرا.
لە دوماھیدا رێوڕه‌سمه‌كه په‌رتووكه‌كه به‌سه‌ر به‌شداربووان به‌واژۆى نووسه‌ره‌كه‌ى دابه‌شكرا. سوپاس و پێزانين ئاڕاسته‌ى نووسه‌ر له‌پاى هه‌وڵ و ماندووبونهكانى كرا.