میدیا _ هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣ / ١٢ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو میرانى ئەنوەر بەگى بێتواتە كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی کۆمەڵایەتیى كوردستان و رۆڵى هۆزەکان لە یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (قههار تاهير سهعيد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیكرد لە شاندى بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو میرانى ئەنوەر بەگى بێتواتە کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (کاک نەوزاد ئەنوەر بەگ و کاک سەرهەد ئەنوەر بەگ و چەند کەسایەتییەکى بێتواتە)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى کۆمەڵایەتى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر رۆڵى هۆزو پێکهاتەکانى کوردستان لە یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.